نانی تیری هەر بە تام و لەزەتی جاران

نانی تیری هەر بە تام و لەزەتی جاران
رەوەند بەختیار
نانی تیری یان هەندێ جار نانی سێری پێدەگوترێ بەرهەمی دەست ڕەنگینی ئافرەتان و داپیرانی ئێمەیە، كە بەدەست و بازووی خۆیان توانیویانە چەندە بە جوانی بەرهەمێكی ناسك و جوانی سەرەكیترین بەشی خواردن پێشكەش بكەن، ئەمەش كاتێك لەسەر ئاگردان سێر دەهێنرێ و گەرم دەكرێ، دواتر هەویر ئامادە دەكرێ و لەسەر فەرشە پان دەكرێتەوە و دەخرێتە سەر سێرەكە تاوەكو زۆر دەبرژێ، ئەمە كاتێك خانمان مەبەستیان نانی تیری دەبێ، كە نانێكی رەقە و دەكرێ لە ماڵدا دابنرێ و ئیتر بە رێگەی (رشاندن بە ئاو) ئەو نانە رەقە نەرم دەكرێتەوە، یان دەكرێ نانەكە ئەوەندە ببرژێنرێت و ئیتر وەك نانێكی ساج دەردەكەوێ و تامێكی خۆش و بەلەزەتی هەیە، بێگومان نانی سەر ئاگردان تامێكی خۆشی هەیە لەچاو نانی نانەواخانەكان.
Top