قەند و دیشلەمە چۆن ئامادە دەكرێ!

قەند و دیشلەمە چۆن ئامادە دەكرێ!
ئەوەی دەیبینن ئامێرێكی كۆنە و لەسەر دەستی باوك و باپیرانمان دروست كراوە بۆ دایك و داپیرانمان وەك دیاریەك، كە ئەویش بریتییە لە ئامێری قەند شكاندن، لە زەمانی پێشوودا و تا ئێستاش، كەسانێك هەن چای بە دیشلەمەوە دەخۆنەوە، كە پێكهاتووە لە قەندی شكێنراو كە لەگەڵ چای بێ شەكر دەخوردرێتەوە، كە پارچە دیشلەمەكە دەخرێتە ناو دەم و ئیتر چای لەسەر دەكرێ، ئەم ئامێرە كۆنە، كاری شكاندنی قەند بووە بۆ ئەوەی ببێتە پارچەی بچووك كە بە دیشلەمە ناســـراوە، ئەوەش لە رێگــــەی هێنــــــانی قەندی گەورە و ئیتر دەخرێتە سەر ئاسنی ئامێرەكە و بە تەورەكە لێیدەدرێ و ئیتر قەندەكە دەشكێ و دەبێتە پارچەی بچووك و دەكەوێتە ناو ئەو قاپەی لەژێر شوێنی قەند شكاندنەكەدایە.
Top