چۆنیەتی چارەسەر كردنی تەڵە مووی سپی لە قژی ئافرەتان

چۆنیەتی چارەسەر كردنی تەڵە مووی سپی لە قژی ئافرەتان
جوانكاری كارۆلینا – سلێمانی
گرفتەگانی قژ زۆرن، بەتایبەت بۆ خانمان، چونكە بەهۆی بەرەنگاربوونەوەیان لە ساردی و گەرمی و یان لەگەڵ كاری جوانكردن و تەسریحە دانان، لەوانەیە تووشی حاڵەتی ناشایستە و دوور لە سروشتی قژ ببن، سەرهەڵدانی تەڵە مووی سپی یان بەشێك لە قژ بەرەو رەنگێكی سپی بوون دەچێ، ئەمە یەكێكە لە گەورەترین كێشەكان كە تووشی خانمان دەبن، لێرەدا دەكرێ چارەسەری بۆ ئەم لایەنە ئامادە بكەین و بتوانین بە ئاسانی ئەو دیاردەیە لە قژ ون بكەین، ئەویش بە رێگەی ئامادەكردنی گیراوەیەك كە سوودی بۆ ئەو لایەنە هەیە.
- نیو فنجان ئاو
.دووكەوچكی گەورە خەنە لەگەڵ چوار كەوچكی گەورە (مریەم نخونی)(المرامیە)
2-كەوچكێکی بچووك قەرنەفل لەگەڵ نیو فنجان چای كوڵاو.
‌- سەرەتا دەبێ ڕووەكی (مریەم نخونی)چاك بكوڵێندرێت لەناو ئاودا بۆ ماوەیەك لێی بگەڕێی، ‌تا سارد دەبێتەوە، دواتر قەرنەفڵ و چا كوڵاوەكەی لەگەڵ یەكتر تێکەڵاو بكه، پاشان خەنەكەشی لەگەڵ تێكەڵاو بكە، بەم شێوەیە گیراوەیەكمان بۆ دروست دەبێ و راستەوخۆ لەو شوێنانە دەدرێ كە سپی بووە بۆماوەی 30 خولەك لێیبگەرێ و دواتر قژت بشۆ، ئەنجامێكی گەورەی دەبێ لە ون كردنی تەڵە سپییەكان.
Top