تەنوورە (سكێرت) رازاوەترت دەكەن

تەنوورە (سكێرت) رازاوەترت دەكەن
جلوبەرگ بە شێواز و ستایلە تازە و كۆنەكان، گوزارشت لە مۆدەی سەردەم دەكەن و هەر یەكەش بە رێگەی جوانی خۆیەوە كار دەكاتە سەر دانانی ستایلێكی تایبەت بە جەستەی خانمانەوە، لێرەدا دەبێ گرنگی و تایبەتمەندی جلەكان وەربگرین بە گشت جۆرەكانیەوە، یەكێك لە سەرنجڕاكێشترین جلەكانی خوارەوە بۆ خانمان، بریتییە لە (تەنوورە – یان سكێرت) كە شێوە جلێكی تایبەتە و بە جوانی و كراوەیی یان وەك شێوەی بۆدی دەبێ، دیمەنێكی تایبەت و رازاوەی هەیە، كە دەكرێ لەگەڵ گشت جۆرە جلێكی دیكە خۆی بگونجێنێ، ئەمەش وادەكات كە شایستەی مۆدەیەكی بە ئەمەك بداتە دەستەوە، لە جوانی سكێرتەوە دەتوانین دیمەنێكی كراوە بەدەست بهێنن، كە لەگەڵ وەرزی گەرما سوودی بۆ پێست هەیە بۆ دوور كەتنەوە لە گەرمی هاوین، شێوەی تەنوورەكانیش بە چەندین جۆرە و یەكێك لە گرنگترینیان مۆدەی سكارلێتە كە بە مۆدەیەكی لار و لە خوارەوە بە نەخشەوە كاری بۆ كراوە.
Top