فێڵێكی هونەری مرۆڤ سەرسام دەكات

فێڵێكی هونەری مرۆڤ سەرسام دەكات
زۆر جار هەندێك لە دیمەنەكان بەهۆی كارێكی هونەری تایبەتەوە، یان بە فێڵێك دەبێتە سەرسامی كەسانی دیكە، بە تایبەت كاتێك دیمەنەكە مێشكی مرۆڤ بەرەو لایەنێكی دیكە دەبات، نەوەك تیشك بخاتە سەر راستەقینەی بابەتەكە، ئەم بەلووعەیەی دەیبینن لە ئاسمان وەستاوە و كەچی لە خوارەوەشدا ئاوێكی زۆری لێوە دێ، بەبێ ئەوەی سەرچاوەكەی بە هیچ شتێكی دیكەوە بێ، فێڵەكەش بەم جۆرەیە، ئەو شوێنەی ئاوی لێوە دێتە خوارەوە، لە شووشە دروست كراوە و كە ستوونێكە و لە هەمان ستوون لە خوارەوە ئاو دەچێتە سەرەوە، دواتریش بەسەر هەمان ستوون دێتە خوارەوە، كەچی ستوونەكە دیار نییە و ئەمەش وادەكات كە مرۆڤ سەرسام بێ بەو شتە سەیرە.
Top