مۆدە تازەكانی كراسی بووك بۆ (2012)

مۆدە تازەكانی كراسی بووك بۆ (2012)
جلی بووك هەردەم لەگەڵ پێشكەوتنی مۆدەكان بەرەو مۆدەی تازە و نوێ ڕێگە دەگرن، بە تایبەت ئەوانەی بۆ كاتی بووك و ئاهەنگ دادەنرێن، چونكە هەر ڕۆژە و مۆدەیەكی تازە دەبێتە كەرەستەیەكی ڕازاوە و جوان لە دیمەنەكانی ئاهەنگدا، بە گوێرەی ئەو مۆدە تازەیەی بۆ ساڵی 2012 دانراوە، كە شایستەیە بۆ مۆدە تازەكان، ئەمەش وادەكات لە سەرتاپای جیهاندا لەسەر ئەو مۆدەیە هەنگاو بنرێ و هەڵبژێردرێ لەلایەن خانمانەوە بۆ ڕۆژی ئاهەنگ، ئەو چەند مۆدە تازانە كە زیاتر بەبێ نەخشەیەوە كاری دیزاینی بۆ كراوە، دەبن بە یەكێك لە تازەترین مۆدەكانی بەدللەی بووك، ئەمەش زیاتر لە ڕواڵەت و كوالێتی جلەكەوە دیار دەبێ وەك لەوەی بە نەخش و كاری ئێكسسوار جوان كرابێ، وادەكات كە سەرنج بدرێتە سەر شێوازی كراسەكە نەوەك نەخش و ئێكسسوارەكان، نهێنی ئەو بەدللە تازەیە بۆ بوونی ڕێژەیەكی كەمی نەخشە لە دیزاینی جلەكەدا دەگەڕێتەوە.
Top