گەردانە گونجاوترین ئێكسسوارە لەگەڵ جلی كوردی

گەردانە گونجاوترین ئێكسسوارە لەگەڵ جلی كوردی
ئێكسسوارە كوردییەكان جێگەی جوانی و ڕازاوەیی نیشان دەدەن، بە تایبەت كاتێك لە جۆرە مۆدەیەك دەبن كە بە جوانترین شێواز ئامادە دەكرێن و دیمەنێكی شایستەش دەردەخەن، ئەمەش لە كاتێكدا دەكرێ سوود لەو ئێكسسوارانە وەربگرین بۆ بۆنە و كاتە تایبەتەكان، یەكێك لە جوانترین ئێكسسوارەكان كە لەسەر دەكرێ بریتییە لە (گەردانە یان گەردن لەغ)، كە بەگەردنەوە هەڵدەواسرێ و زیاتر خۆی نزیك دەكات لە گەردنی خانمانەوە، ئەمەش مۆدەیەكی جوان و ڕازاوە دەناسێنێ و لە نزیكەوە جوانترین و ڕازاوەترین دیمەن دەبەخشێ، لێرەدا دەكرێ گەردانە لە زیو یان لە زێڕ بن، بەڵام زیاتر مۆدەكەی لە زیوو دروست دەكرێ و ئەمەش وادەكات كە زیاتر سەرنجڕاكێشتر و جوانتر خۆی بنوێنێ، ئەم گەردانە مۆدەیەكی ڕازاوەی هەیە، زیاتر لە بۆنە و ئاهەنگەكاندا دەپۆشرێ و زیاتر گونجاو دەبێ بە جلی كوردییەوە بە مەرجێ سەرەوەی دەربكەوێ.
Top