قات و بیجامای قوماش شایستەترین مۆدەی جلی ماڵەوەیە

قات و بیجامای قوماش شایستەترین مۆدەی جلی ماڵەوەیە
جلەكان بە گشت شێوەیەك كار دەكەن لەسەر ڕازاندنەوە و بەدەرخستنی شێوازێكی جوان و ڕازاوە لە شێوە و جەستەی خانمانەوە، ئەمەش لە ڕێگەی هەڵبژاردنی ئەو جۆرە جلانەوە دەبێ كە بە شێوەیەكی ڕازاوە و جوانەوە لەسەر جەستەی خانمانەوە دەوەستن، جلەكانی دەرەوە و ماڵەوە كاریگەرن لەسەر جوانی خانمان، ئەمەش بە تایبەت كاتێكە لە ماڵە دەبن، ژیانی خانمان بەشێكی زیاتری لە ماڵەوەیە، بۆیە قاتەكانی ماڵەوە كاریگەری تەواویان هەیە لەسەر جوانی هەر كچێك یان خانمێكی ماڵەوە.
یەكێك لە شایستەترین جلەكان بۆ ماڵ، بریتییە لە قات و بیجامای قوماش، كە جوانییەكی نەرم و هێمن دەبەخشێ، تەنانەت دیمەنێكی ڕازاوەشی هەیە، بە تایبەت لەگەڵ ئەو نشونمایە بە ئەمەكەی لەكاتی حەسانەوەی خانمان لە ماڵدا دەبن دەردەكەوێ، بۆیە دەكرێ ئەو جۆرە جلانە مۆدەیەكی تازە و ڕازاوەبن بۆ جلی خانمانی ماڵەوە لە وەرزی پاییز و زستان.
Top