(99999) گوڵی سوور بۆ بووك

(99999) گوڵی سوور بۆ بووك
ڕەنگی سوور لەلای (چین)ییەكان هێمای خۆشەویستی و هێمنی و هەستی پاكە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارە (9) لەلایان پیرۆزە و بە ژمارەیەكی بە بەخت و خۆشەویستی دادەنێن، ئەمەش بووە بیرۆكەی ئەو زاوا چینییەی كە توانی جوانترین دیاری بۆ بووكە خانەكەی خۆی دابین بكات، ئەویش لەڕۆژی ئاهەنگەكەیان گەورەترین و سەیرترین دیاری لەڕەنگی سوور و ژمارە (9)ی پێشكەش كرد، (زیو وانگ) ئەو زاوایە بوو كە لەڕۆژی ئاهەنگی هاوسەری (99999) واتە نەوەد و نۆ هەزار و نۆسەد و نەوەد و نۆ گوڵی سووری ئامادەكردبوو بۆ ئەوەی لە كاتی هێنانی بووكەخاندا لەسەر ڕێگاكاندا بیبینێ و بەدڵی بێ، ئەمەش دەبێتە یەكێك لە سەیرترین ئاهەنگەكانی بووك و زاوا.
Top