شێوازی ماكیاژ بۆ چاوی بچووك

شێوازی ماكیاژ بۆ چاوی بچووك
ماكیاژەكان بەجوانترین شێوە و دیمەنی ڕازاوە دەبێتە یەكێك لە مۆدەی ماكیاژەكان تەنانەت لەڕێگەی ماكیاژەكانەوە شێوە و دیمەنی ڕووخسار دیار دەبێ و لەگەڵ ئەو شێوازەی بۆ ئەو شوێنە دادەنرێ كە ماكیاژەكەی بۆ دەكرێ، بۆ نموونە ماكیاژی چاوەكان بەپێی شێوازی چاوەكان كاری لەسەر دەكرێ، هەندێك لە خانمان چاویان بچووكە، بۆ ئەمەش گشت جۆرە ماكیاژێك ناگونجێ، بۆیە دەبێ جۆرە ماكیاژێكی بۆ بكرێ كە لەگەڵ بچووكی چاوەكەوە بگونجێ، شێوەی ماكیاژ بۆ چاوە بچووكەكان، یان ئەوانەی چاویان شێوەی بازنەیی نییە، دەكرێ بە ڕەنگێكی تۆخ و تەنیا ڕەنگێك بۆ ئەو جۆرە ماكیاژە بەدی بكەین، كاتێك چاو بچووك بێ ناكرێ چەندین ڕەنگ بەكاربهێنین بۆ ماكیاژی چاو، چونكە زیاتر شێوەی چاو ون دەكات و جوانییەكەی دیار ناكەوێ، بۆیە تاكە ڕەنگێك بۆ پشت چاوەكان دەبێتە یەكێك لە جوانترین و ناسكترین مۆدەی ماكیاژی چاو.
Top