مۆدەی بلووز و كراسە كورتەكان بۆ وەرزی پاییز

مۆدەی بلووز و كراسە كورتەكان بۆ وەرزی پاییز
مۆدەی جلەكان دەبێـتە یەكێك لەو هۆكارانەی كە خانمان جەستەیان پێوە ڕازاوە بكەن و دیمەنێكی كراوە و ناسكیش نیشان بدەن، مۆدەكان بەگوێرەی شێواز و جۆرەكەی جیاوازی دەبێ لەگەڵ مۆدەی پێشوودا، ئەمەش لە كاتێكدا هەر مۆدەیەك بە جۆرێك جوانی خۆی دەردەخات، لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز و بوونی كەشێكی سارد كە كاریگەری لەسەر جەستە دەبێ، لێرەدا بەسوودترین و جوانترین جلەكان دەبێتە (كراس و بلوز) بۆ ئەو وەرزە، ئەوەی دەیبینن یەكێكە لە تازەترین مۆدەكانی جلوبەرگ كە لە كوردستاندا بەشێوەیەكی بەرچاو بەدی دەكرێ، ئەو جۆرە كراسە كورتانە لەگەڵ بۆدییەك دەپۆشرێ لەگەڵ جلێكی ژێرەوە ئەو جۆرە كراسانە بەجوانترین مۆدەی جلوبەرگ دادەنرێ، بۆیە دەكرێ سوود لەو جۆرە مۆدەیە وەربگرین لە كاتێكدا مۆدەیەكی ناسك و جوانە، جوانی ئەو جۆرە كراسە لە گشت كاتێكدا دەكرێ بپۆشرێ واتە بۆ دەرەوە و ماڵەوە و شوێنە تایبەتی و گشتییەكانیشدا.
Top