جوانی جلی كوردی بۆ نیشان و مارەبڕین

جوانی جلی كوردی بۆ نیشان و مارەبڕین
جلی كوردی بە گشت جۆرە مۆدەكانەوە لە شێوازە تازە و كۆنەكانیەوە دەكرێ سوودیان لێوە ببینین، مۆدەكانیش بەجۆرە ستایلێكی وا ئامادە دەكرێن كە جوانیی ببەخشن، جلی كوردی دەكرێ لەگەڵ هەندێك گۆڕانكاری لە ستایلەكەی بۆ گشت بۆنەكان بەكاربهێنرێ، بە نموونە لە بۆنە تایبەتەكاندا ئەوەی لە ماڵەوە ساز دەدرێ وەك نیشان و مارەكردن، كە لەو بۆنانەدا خانمان پێویستیان بە جلێكی جوان و ڕازاوە دەبێ، شێوازی جلەكانی نیشانەكردن و مارە كردن زیاتر ستایلەكەی لە سەرەوە تەسك دەبێ و لە خوارەوەش كراوەتر دەبێ، ئەمەش وەك مۆدەیەكی باوە لەنێو خانمان، بەم دواییە توانیویانە جلی كوردی مۆدەی پێشوو بە جۆرێك كار لەسەر ستایلەكەی بكەن كە وەك مۆدەی جلە مۆدێرنەكان بێ و شێوەی تەسكتر بێ لە مۆدەكانی پێشووتردا، ئەمەش وادەكات ئەو جلە بۆ كاتی نیشان و مارەبڕین و بۆنە تایبەتەكان بپۆشرێ، زیاتر ئەو جۆرە جلە بە شێوەیەكی تەسك خۆی دەنوێنێ و دیمەنێكی ڕازاوەشی دەبێ لەسەر جەستەی خانمان.
Top