بەهرەی كورد لە پێستەی گیانداران

بەهرەی كورد لە  پێستەی گیانداران
لەنێو كوردا لە كۆنەوە كارێكی سەیر هەبوو و ڕەنگە تا ئێستاش مابێ، ئەمەش سوود وەرگرتن بوو لە پێستی گیانداران، بە تایبەت ئەو گیاندارانەی كە پێیستیان نەرمە و یان بۆ كاری دروستكردنی كەرەستە و شتومەك بەكاردەهێنران، ئەمەش كاتێك گیاندارێكیان ڕاو دەكرد كە سوود لە پێستەكەی وەردەگیرا زیاتر نەوەك لە گۆشتی، چونكە هەندێك گیاندار هەن گۆشتیان ناخورێ و تەنیا پێستەكانیان بەسوودە وەك: سمۆرە و ڕێوی و گورگ، كەچی سوودێكی گەورەش دەبینرا لە پێستی گیاندارە خۆماڵییەكان وەك: مەڕ و بزن و چێڵ و مانگا، كە پێستیان گرنگە و بۆ كاری تایبەت بەكاردەهێنرێ، وەك ئەو دوو وێنەیە كە سمۆرە و كارمامزیان گرتووە، لەوكاتەی مردووە و ئیتر پێستەكەیان پاراستووە و بۆتە ئەو شێوە جوانە.

Top