گوڵ و گوڵدانەكان ماڵەكەت ڕازاوەتر دەكەن

گوڵ و گوڵدانەكان ماڵەكەت ڕازاوەتر دەكەن
دیكۆری ماڵ و كەرەستەكان پێویستیان بە بیرۆكە و تازەگەری دەبێ، لە كاتێكدا شێوەی كەرەستەكان هەر یەكە بەپێی دیمەن و جۆرە دانانی شوێنی كەرەستەكان و یان دانانی كەرەستەكان لە شوێنی پێویست كە جێگەی شیاوی و ئامادەكاری بێ، لە كاتێكدا بە چەندین دیكۆری سادە دەكرێ ماڵەكان ڕێكبخرێ، كەچی لە ڕێگەی كاری جوان و شایستەوە دیكۆرەكان بە جوانییەكی ئەمەك و ناسكەوە ڕێگە دەگرن، بوونی كەرەستە سروشتیەكان كە بەجوانی سروشتەوە ڕازاوەتەوە، زیاتر كار دەكاتە سەر جوانی دیكۆری ماڵەكەت، بە تایبەت گوڵ و گوڵدانەكانی ماڵ، ئەمەش بە گوێرەی شێوەی گوڵدان و ئەو شوێنەی لێوەی دادەنرێ، دیمەنی ماڵ بەو شێوازە ڕازاوەتر و كراوەتر دەبێ، زیاتر گوڵدانەكان لەلای پەنجەرەكانەوە دادەنرێن، ئەمەش بۆ ئەوەی بەجوانی دەربكەوێ و لەگەڵ ئەوەی تیشكی ڕووناكی بەركەوێ و لەو شوێنەشدا جوانی بۆ دەرەوە و ژوورەوە دەردەكەوێ.
Top