ئێكسسواری پشتێن یەكێكە لە جوانترین ئێكسسوارە كوردییەكان

ئێكسسواری پشتێن یەكێكە لە جوانترین ئێكسسوارە كوردییەكان
لە بواری جوانكاری كوردیدا، كە ساڵەهایە پێش ئێستا چەندین مۆدەی جوان و كراوە هەبوون، ئەوەش ئێستا بۆتە مۆدەیەكی كراوە و لە ماركە جیهانییەكاندا بەدی دەكرێن، بە تایبەت ئەوانەی زیاتر لەسەر جلەوە دەپۆشرێن و دیمەنێكی جوان و ڕازاوەش دەبەخشن، لە كاتێكدا خانمانی كوردیش گرنگی بەو ئێكسسوار و كەرەستە كوردییانە نادەن، تەنیا ڕوو لە بەرهەمی بیانی دەكەن، ئەوەی دەیبینن بریتییە لە (پشتێن)ی كوردی، كە زیاتر لەسەر ناوقەدی خانمانەوە دەبەسترێ و شایستەی دیمەنێكی جوان و كراوەیە ، بە تایبەت كاتێك لەگەڵ جلی كوردی دەپۆشرێ، پشتێنی لەم جۆرە كە شێوەی ئێكسسوار لەخۆ دەگرێ، لە كاتێكدا مۆدەی دیكەی پشتێن هەن و ئەوانیش لە قوماشن دەبن، ئەو جۆرەش لە لیرە و زێڕ و زیوو دروست دەكرێن، كە شێوەی بە نەخش و بازنەی هەیە، ڕاستەوخۆ دەكەوێتە سەر ناوقەد و بە تەلەكانیانەوە لە پشت دەبەسترێ، هەروەها بوونی گوڵێك یان نەخشێكی گەورە لە ناوەڕاستی پشتێنەكە زیاتر جوانتر و ڕازاوەتری دەریدەخات، ئەمەش وادەكات كە ئێكسسوارێكی پڕ بە پێزی جوانكاری كوردی تایبەت بێ بۆ خانمان.
Top