ملوانكە باوەكان بۆ بۆ گەردانی كیژان

ملوانكە باوەكان بۆ بۆ گەردانی كیژان
ئێكسسواراتی جوجو-هەولێر
ئێكسسوارەكان بە هەنگاوێكی گرنگ دادەنرێن بە بەدیهێنانی جوانییەكی ڕەها لە مۆدە و كارە جوانكارییەكاندا، ئەمەش كاتێك ئێكسسوارەكان بە جوانی و شێوازە ناسكەكانیانەوە دەدرەوشێنەوە، بەگشتی كاریگەری خۆیان دەنوێنن، لەم شێوازەشدا جوانی ئێكسسوارەكان كارێكی تازەیە لەسەر جوانی خانمان و جلەكانیان، لە كوردستانیش خانمان گرنگی بە ئێكسسوارەكان دەدەن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لەگەڵ مۆدەی تازە هەنگاو دەنێن، بە گوێرەی ئەو مۆدە تازە و ئەو شێوازانەی مانای جوانی و مۆركی كوردانەی پێوە دیارە، یان لە شێوە كوردییەكانەوە نزیكن، ئەمەش وادەكات كە كچانی كورد ڕووی تێبكەن و دیمەنێكی ڕازاوەش بە جەستە و لەش و لاریان بدات، چەند ملوانكەیەك كە مۆدەیەكی باویان هەیە لە كوردستان و كچان لە ملی دەخەن، دەبێتە یەكێك لە جوانترین مۆدەكانی ملوانكە، كە شێوازێكی گەورە و بەنەخشی پێوە دیارە و دەكرێ لەگەڵ وەرزی پاییز و زستاندا لەسەر بەدی و بلووز بپۆشرێن.
Top