پووت مۆدەی داهاتووی وەرزی زستان

پووت مۆدەی داهاتووی وەرزی زستان
بەرەو وەرزی سەرما ڕێگە دەگرین و ئەمەش وادەكات بەسەر گشت جۆرە مۆدە و كەرەستەكانی پۆشاك و كەلوپەلی ماڵەوە بچینەوە و مۆدەی تازە هەڵبژێرین بۆ ئەو سەردەمە، چونكە پێویستیمان بە مۆدە و ستایلی تازە هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو وەرزەدا خۆمان بگونجێینین، یەكێك لە گرنگترین ئەو كەرەستانەی كە پێویستە و جوانی زیاتر دەبێ كاتێك لە گۆڕانكارییەكاندا بەسەرەتای كارەكان دێ، ئەویش گۆڕینی پێڵاوەكانە كە لە وەرزی زستان شێوەیەكی تازە دەنوێنێ و مۆدەیەكی تازەی پێویستە، بۆ وەرزی زستان جوانترین و سەرنجڕاكێشترین مۆدەكان بریتییە لە پووتی درێژ، شێوازێكی ناسك دەبەخشێ، لەگەڵ گشت جۆرە جلێك دەپۆشرێ، لەم ڕوانگەوە دیمەنی جوانی جلەكان دەگۆڕێ و لەسەر ئەو شێوازە تازەیە هەنگاو دەنێ، ئەو جۆرە مۆدەیەش كارێكی ئەوتۆی هەیە لەسەر پێدانی دیمەنێكی ڕازاوە بە جلەكان.
Top