ستایلی جلوبەرگی ڕەنگ شین

ستایلی جلوبەرگی ڕەنگ شین
رەنگەكان لە گشت كەرەستە و جلوبەرگ و ستایلەكاندا گرنگی و تایبەتمەندی خۆیانیان هەیە، ئەمە وادەكات كە شێوەی بابەتەكان گۆڕانكاری و ستایلی تازەیان بەسەردا بێ، لەم ڕوانگەوە دەكرێ سوود لە ڕەنگەكان وەربگرین بە گشت مۆدەكانەوە، هەر ڕەنگێك جۆرە جوانی و شێوازێك لەخۆ دەگرێ، بە تایبەت كاتێك جلەكان لە جۆرە شێوەیەك دەبێ، كە جیاكاری لەگەڵ شێوازەكانی دیكە تەنیا لە ڕەنگەكانییەوە دەردەكەوێ، یەكێك لەو ڕەنگە جوانانەی كە لە ستایل و مۆدەكانی جلوبەرگدا سوودیان لێ وەردەگیرێ، ڕەنگی (شین)ە، ڕەنگی شین جوانییەكی هێمن و لەسەرخۆی هەیە كە دەبێـتە شێوازە ڕەنگێك كاریگەری جوانی هەبێ لەسەر چاوەكان، بۆیە دەستە جل و ستایلەكان لە ڕەنگی شین ئامادەكراون، كە متمانەو جوانییەكی سادە و درەوشاوە دەبەخشێ، لەم ڕێگەیەدا سوود لە جوانی ڕەنگی شین وەردەگرین و بەتایبەتی كاتێك جلەكان بە گشت جۆرێكەوە بەو ڕەنگە هێمنە ستایلی لەسەر دەنخشێت.
Top