بەرلسكۆنیش خۆی ئاشكرا كرد

بەرلسكۆنیش خۆی ئاشكرا كرد
كارە سەیرەكانی سەرەك وەزیرانی ئیتاڵیا (سیلفیۆ بەرلسكۆنی) وایكردووە كە نیوەی خەڵكی ئەو وڵاتە ڕقی لێ هەڵبستێ و بەدڵی كەس ڕەفتار نەكات و هەردەم دنیای بۆخۆی ویستووە و لەگاڵتە و كارە سەیرەكانی بەردەوامە، ئەو سەرۆك وەزیرانە هەردەم لەدوای كچی جوان و ئافرەتی وڵاتەكەی و هەروەها پەیوەندی لەگەڵ چەندین خانمان و هونەرمەندان و گۆرانیبێژانی وڵاتانی دیكە هەبووە، بۆیە ئەویش لەكتێبێكدا باس لەژیانی خۆی دەكات و سەرەتای ئەو كارەی بۆ پێوەندی لەگەڵ خزمەتكارێكی ماڵی خۆیان بووە ئەویش لەتەمەنی (14) ساڵیەوە و لەو كاتەوە تووشی لادان بووە و تا ئێستاش خولیای دنیای ئافرەتە، ئەوەی جێگەی سەیرە چەندین جار لێدانی خواردووە لەلایەن خەڵكی وڵاتەكەی لەسەر كارە نابەجێیەكانی.
جاران لەدوای نان كردن و تەواو بوونی نان، دایكمان دەستی دەكرد بەدروست كردنی ئەستوكی بەشەكر كە شەكری دەكرد بەسەر نانەكەو ئێمەش چاوەڕوانمان دەكرد تا دەبرژاو پاش تەواوبوونی هەریەكەو پارچەیەكمان بەردەكەوت، چەندە تام و بۆیەكی بەلەزەتی هەبوو، بەیادی جاران و ڕۆژانی منداڵی، كە شتێكی خۆش بوو و هەردەم لەلامان بەشیرینی دەردەكەوت و هەردەم چاوەڕوان بووین تا كاتی ئەستووكە بەشەكر دەهات و ئیتر هەر یەكە ئەستووكێكی بەدەستەوە و بەگەرمییەوە دەیخوارد، كە ئەویش لەشێوەی نانە، بەڵام شێوەی سێگۆشەیە و كاتێك هەویر دەهێنرێ و لەجیاتی بكرێ بەنان، هەندێك شەكر دەخرێتە ناوی و بەسێگۆشەیی پان دەكرێتەوەو ئیتر دەخرێتە سەر سێری نان كردن، بەم شێوەیە دەبێتە ئەستووكە بەشەكر، ئەوەش زیاتر منداڵان حەزی پێدەكەن كە خواردنێكی خۆش و بەتامە بەجۆرێك زۆر لەنانەكە خۆشترە.
Top