ئەستووكە بەشەكر و یادی منداڵی!

ئەستووكە بەشەكر و یادی منداڵی!
جاران لەدوای نان كردن و تەواو بوونی نان، دایكمان دەستی دەكرد بەدروست كردنی ئەستوكی بەشەكر كە شەكری دەكرد بەسەر نانەكەو ئێمەش چاوەڕوانمان دەكرد تا دەبرژاو پاش تەواوبوونی هەریەكەو پارچەیەكمان بەردەكەوت، چەندە تام و بۆیەكی بەلەزەتی هەبوو، بەیادی جاران و ڕۆژانی منداڵی، كە شتێكی خۆش بوو و هەردەم لەلامان بەشیرینی دەردەكەوت و هەردەم چاوەڕوان بووین تا كاتی ئەستووكە بەشەكر دەهات و ئیتر هەر یەكە ئەستووكێكی بەدەستەوە و بەگەرمییەوە دەیخوارد، كە ئەویش لەشێوەی نانە، بەڵام شێوەی سێگۆشەیە و كاتێك هەویر دەهێنرێ و لەجیاتی بكرێ بەنان، هەندێك شەكر دەخرێتە ناوی و بەسێگۆشەیی پان دەكرێتەوەو ئیتر دەخرێتە سەر سێری نان كردن، بەم شێوەیە دەبێتە ئەستووكە بەشەكر، ئەوەش زیاتر منداڵان حەزی پێدەكەن كە خواردنێكی خۆش و بەتامە بەجۆرێك زۆر لەنانەكە خۆشترە.
Top