سەقز ئەو شارەی تەمەنی 900 ساڵە

سەقز ئەو شارەی تەمەنی 900 ساڵە
سەقز، یەكێك له شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانه و له باكووری ڕۆژئاوای شاری سنه بەدرێژایی ( ١٩٨) كیلۆمەتر، لەم شاره دووره و شارەكانی بۆكان له باكوورو بانه له ڕۆژئاوا و ناوچەی تیلەكۆ له باشوور و تیكاب و ناوچەی هەوشاریش له ڕۆژهەڵاتی ئەم شاره هەڵكەوتوون. له بواری مێژووی دێرینی ئەم شاره، زۆر له شارەزایان ڕای خۆیان دەربڕیوه و زۆربەیان لەسەر ئەم خاڵه هاودەنگ بوون كه مێژووی دروست بوون و ئاوەدانكردنەوەی سەقز، بۆ هەزارەی حەوتەمی پێش زایین دەگەڕێتەوه.، ناوی سەقز لەناوی هۆزی سەكه، یان سەكا، یان سێكز، بەمانای به خەڵات بۆ ئێمه ماوەتە‌وه و سەقز هەمان ساكزه. له سەردەمی دەسەڵاتداری مادەكاندا، سەكاكان به بەردەوامی هێرشیان دەكرده هەرێمی دەسەڵاتدارییان و شەڕیان پێدەفرۆشتن. بەشە كۆنەكەی شاری سەقز، له سەر دوو تەپۆڵكەی گەوره، كه چۆمی سەرداپۆشراوی وەڵی خان به ناوەڕاستیدا تێدەپەڕێت دامەزراوه. جوانی شاری سەقز لەهەوراز و نشێو و بەرزی و نزمییەكانی نێو شار و دیمەنه سەرنجڕاكێشەكانی چەمی گەورەی سەقز كه له قەراخ شارەوه تێدەپەڕێت، سیمایەكی جوان و ڕازەوەی بەشاری سەقز بەخشیوه.



Top