قــردێــــلە مۆدەیەكی ڕازاوەیە

قــردێــــلە مۆدەیەكی ڕازاوەیە
ئێكسسوارەكان ڕۆڵی گونجاندن دەبینن كاتێك لەگەڵ جلەكان دەپۆشرێن، ئەمەش وادەكات ڕێژەیەك لەخانمان سوود لەو ئێكسسوارانەوە وەربگرن تاوەكو لەگەڵ جلەكانیان بەدی بكرێ و ببنە مایەی پێكەوە گونجاندن لەمۆدەكەدا، چەندین جۆرە ئێكسسوار هەن، هەریەكەیان بەپێ جوانی و گرنگی خۆیەوە كاریگەری خۆی دەخاتە سەر جوانی جەستەی خانمان، بەمەش دەكرێ سوود لەبچووكترین ئێكسسوارەكان وەربگرین كە مایەی جوانی و ڕازاوەیی دەبەخشێ، مەبەستمان لەڕازاوەیی كاتێك لەگەڵ هەر جلێك بپۆشرێ ڕازاوەتر دەبێ، لێرەدا باس لە ئێكسسواری (قردێلە–بروشات) دەكەین، تەنانەت گشت خانمان دەتوانن بیپۆشن و وەك مۆدەیەكی تایبەتیش بەكاری بهێنن، بۆ نموونە دەكرێ لەبۆنە تایبەتەكان بەكاری بهێنن و هەروەها لەكاتی دەوام و شوێنی تایبەتیش جوانی خۆی دەبەخشێ، هەروەها دەكرێ وەك ئێكسسوارێكی دەرەكی بەكاربهێنرێت لەسەر جەنتاكان و لەسەر ناوقەدیش دەكرێ لەسەر پشتێنەوە ببەسترێ، هەروەها دەكرێ وەك تەوقەیەكی سەریش بەكاربهێنرێ، ئەمەش دەبێتە یەكێك لەمۆدە جوانەكان كە جێگەی ڕازاوەیی بێت.
Top