ئێكسسوارە كوردییەكان

ئێكسسوارە كوردییەكان
جلوبەرگ و ئێكسسوارە كوردییەكان، هەردەم لەپێشەنگدان لەسەر ئاستی ئێكسسواری مۆدەكانی دیكە و بەرانبەر كەلوپەلەكانی دیكەدا، چونكە ئەوەی لەكەلتوور و جوانی ئێكسسواراتی كوردی دادەنرێ، دەبێتە یەكێكە لە مۆدەكان كە جێگەی متمانەی گشت خانمێكە بۆ ئەوەی هێمایەكی جوانكاری و مۆركی كوردەواری پێوە دیار بێ، لەگرنگترین ئێكسسوارەكانی كوردی كە بریتییە لەملوانكەكانی مل، ئەویش زیاتر دەخرێتە سەر مل و لەژێر گەردنەوە تا دەگاتە سەر سینگ، كەچی ئێكسسوارەكانی جیهان تەنیا تەلێكی باریكە و ئەوەندە جوانییەی نییە، كە لەو ئێكسسوارەدا بەدی دەكرێ، ملوانكە كوردییەكان زیاتر لەزیوو دروست دەكرێن، بەشێكی كەمی لەزێڕ و ئەڵماسە، ئەمەش وەك مۆدەیەكی ڕازاوە و جوانی ڕەنگی زیوو تەنانەت لەگەڵ پێستی مرۆڤ بەجوانی و دیمەنێكی ڕازاوە دەردەكەوێ، لەم دوو ملوانكەیە ڕازاوەترین مۆدەكانی ملوانكەی كوردەواری دەبینین..
Top