قەڵەمێكی سمارت دەقەكان دەكاتە دیجیتالی
پێنووسی ناوبراو كامێرایەكی لەسەرە كە دەستخەتەكان تۆمار دەكا و هەر ئەوكات دەیانكات بە دەقی دیجیتالی. قەڵەمەكە بە هۆی بلوتوسەوە لەگەڵ مۆبایل پەیوەند دەدرێ و بەهۆی ئاپێكی تایبەتیەوە دەقەكان لە مۆبایلدا خەزن دەبن.
تەنانەت دەتوانی دەقەكان راستەوخۆ بۆ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەڕێ بكەی. خودی قەڵەمەكە نووكەكانی دەگۆڕدرێن و دەتوانرێ بە ویستی خۆت نووكی بۆ دابنێی.
لەگەڵ قەڵەمەكە دەفتەرچەیەكی بچووك هەیە (نوتی بوك) كە 150 لاپەڕەیە و لە لاپەڕەكاندا ئایكۆنی تایبەت بە تۆماركردن و بەڕێكردن بۆ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تێدایە.
قەڵەمەكە بۆ سیستەمی ئەندرۆید و ios دەگونجێت.