ئەمساڵ شاشە نەرمەكان دەكەونە بازاڕ

ئەمساڵ شاشە نەرمەكان دەكەونە بازاڕ
كۆمپانیای سامسۆنگ بڕیاری داوە لەمساڵدا مۆبایلی شاشە چەماوە، یان بە واتایەكی دیكە ئەو شاشەیەی وەك كاغەز نەرمە و دەنووشتێتەوە دەخاتە بازاڕ، لەگەڵ ئەوەشدا كۆمپانیاكانی دیكەش هەوڵی لەمبارەیان داوە.
كۆمپانیای BOE دەیەوێت دەستپێشخەری بكات و بەر لە سامسۆنگ بەرهەمە نوێیەكەی كە بریتییە لە شاشەیەكی نەرم بخاتە بازاڕ. شاشە نوێیەكەی BOE هەتا یەك میلم دەنووشتێتەوە، رووناكییەكی زۆر باشی هەیە و سیستەمی NTSC تێدایە، لە ماوەی كەمتر لە یەك میلی چركەدا وەڵام دەداتەوە، كوالیتی نیشاندانی سەرووی فوول ئیچ دییە.
جیاوازی نێوان ئەوەی سامسۆنگ و شاشەكەی BOE لەوەدایە كە ئەوەی سامسۆنگە مۆبایلێكە دەكرێت بنووشتێتەوە، بەڵام ئەوەیان شاشەیەكە دەكرێت لە ئامێری دیكە پەیوەند بدرێت. شاشەی ناوبراو، بارستاییەكەی 0.66 ملمە. دەكرێت هەتا سەد هەزار جار بنووشتێتەوە و گرفتێكی بۆ نەیەتە پێش.
Top