خێزانی ئەشلی كۆڵ دەبێتە هاندەری ئەرژەنتین لە مۆندیال

خێزانی ئەشلی كۆڵ دەبێتە هاندەری ئەرژەنتین لە مۆندیال
ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرژەنتین لیونێل میسی لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی دیلی مۆر ئینگلیزی رایگەیاند، كەوا خێزانی ئەشلی كۆل دەبێتە هاندەری ئەرژەنتین لە مۆندیال، میسی گوتی: دوای ئەوەی شیریل كۆل خێزانی پێشووی یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە ئەشلی كۆڵ هانی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە نادات، بەڵكو دەبێتە هاندەری هەڵبژاردەی ئەرژەنتین، چونكە شیریل كۆڵ بەهۆی یاریكردنی ئەشلی كۆڵ لە هەڵبژاردەی ئینگڵتەرە حەز دەكات لە زۆربەی یارییەكان تووشی شكست بێن.

میسی زیاتر گوتی: ئەگەر هاتوو شیرێل كۆڵ هەوڵ بدات بە دوای هەڵبژاردەیەك بگەڕێت بۆ ئەوەی لە مۆندیال هانی بدات، لە ئەرژەنتین باشتر نابینیتەوە، چونكە لە گشت یارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكەن و یاریزانی زۆر جوان لەم هەڵبژاردەیە یاری دەكات، لە هەمووی گرنكتر پیاوی ئەرژەنتین زۆر رێز لە خێزانەكەی دەگرێت.

جێگەی باسە هۆكاری جیابوونەوەی ئەشلی كۆڵ و شیرێل كۆڵ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەشڵی كۆڵ خیانەتی لێكردووە.
Top