گۆرانیبێژی مۆندیال كۆچی دوایی كرد

گۆرانیبێژی مۆندیال كۆچی دوایی كرد
هەفتەی رابردوو گۆرانیبێژی بەناوبانگی باشووری ئەفریقیا سێفیۆ نتشیبی كۆچی دوایی كرد، ئەم گۆرانیبێژە لاوە بڕیاربوو لە كاتی كردنەوەی جامی جیهانی گۆرانی مۆندیال لەگەڵ چەندین گۆرانی تر پێشكەش بكات، كە تایبەت بۆ مۆندیال-ی 2010 ئامادەی كردبوو.

دوای بیستنی ئەم هەواڵە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی جۆزێف بلاتر بروسكەیەكی ماتەمینی بە خانەوادی ئەم گۆرانبێژە پێشكەش كرد و هاوخەمی خۆی دووپاتكردەوە و مردنی ئەم گۆرانبێژەی بە كارەساتێكی گەورە بۆ باشووری ئەفریقیا وەسف كرد و تەئكیدی لەوە كردەوە كاتێك كە دەچێتە باشووری ئەفریقیا سەردانی بنەماڵەی ئەم گۆرانبێژە دەكات.
Top