سێندی خەون بە سەرۆكایەتی ئەمریكاوە دەبینێت

سێندی خەون بە سەرۆكایەتی ئەمریكاوە دەبینێت
نمایشكاری جلوبەرگی بەناوبانگی ئەمریكی سێندی كراوفۆرد رایگەیاند كە ئێستا لە جاران زیاتر پارەی دەست دەكەوێت لە كارەكەی هەرچەندە تەمەنی لە 44 ساڵی تێپەڕی كردووە، سێندی هەروەها ئەوەشی راگەیاند كە لە منداڵییەوە خەون بەوە دەبینێت كەپۆستی سەرۆكی ئەمریكا بەدەست بهێنێت و لە كۆشكی سپی حوكم بكات.
سێندی لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری (فیلد)ی ئەمریكی ئاماژەی بەوەداوەكە ئەو هەمیشە حەز دەكات خۆی بەشێوەی سروشتی ببینێت هەرچەندە تەمەنی تێپەڕیوە وگوتی: من ئێستا دایكم و كاتێك ئافرەت منداڵی دەبێت بەچاوێكی جیاوازتر جیهان و دەروووبەری خۆی دەبینێت، بۆیە منیش ئێستا پێموایە منداڵەكانم گەورەترین سەروەت و سامانی منن.
سێندی هەروەها گوتی: لەرووی داهات و پارەوە ئەوەی ئێستا دەستم دەكەوێت زۆر لەوە زیاترە لەوەی كە لە تەمەنی لاوێتیدا دەستم دەكەوت، هەرچەندە ئەو كات لە لوتكەی ناوبانگدا بووم.
Top