كارداشیان لە پێش ئۆباماوەیە

كارداشیان لە پێش ئۆباماوەیە
كچە نمایشكاری جلوبەرگی ئەمریكی كیم كارداشیان لەسەرووی لیستی ئەو كەسانەوە هات كە دینەمۆی بەدواداگەڕانی (بینگ) لە ئینتەرنێت بەكار دەهێنن، هەرچەندە كۆمپانیای مالیكرۆسۆفت روونی نەكردەوە كەوا چەند جار بەكاری دەهێنێت، بەڵام ئەوەی روونكردەوە بە رێژەی 20% زیاتر لە ساندرا پۆلۆك بەكاری دەهێنێت كە بە پلەی دووەم دێت و لە پلەی سێیەمیش ئەستێرەی گۆڵف تایگەر وۆدز دێت و باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكاش بە پلەی پێنجەم هات، ئەوەی جێی سەرنجە ساڵی 2009 خەڵك زیاتر (بینگ)یان بەكارهێناوە و زیاتریش بەدوای بڕینی قژ و كۆمپانیاكانی فرۆشتنی كەلوپەل بە قست و هەواڵی ئەستێرە بەناوبانگەكان گەڕاون.
Top