شاجوانی میسر: ئاو و سەوزە هۆكارەكانی جوانی منن

شاجوانی میسر: ئاو و سەوزە هۆكارەكانی جوانی منن
دونیا حامد شاجوانی میسرە بۆ ساڵی2010 بەر لە دوو ساڵ بەشداری لە بەرنامەیەكی كەناڵی LBC لوبنانیدا كرد و لەوێشەوە رێكخەری پێشبڕكێكانی شاجوانی بینی و بڕیاریدا بەشداری بكات و توانی نازناوی شاجوانی میسر بۆ ساڵی 2010 بە دەست بهێنیت، دەربارەی ئەمە دونیا دەڵێ: بەر لەوەی بەشداری بكەم شتی زۆرم دەربارەی ئەم پێشبڕكێیە و چۆنیەتی بەشداریكردن تێیدا خوێندەوە و خۆم بۆی ئامادە كرد و توانیم سەركەوتوو بم.

دەربارەی هۆكارەكانی جوانی دەڵێ: وەرزش و رێكخستنی بەردەوام خواردن، هەروەها خواردنەوەی ئاو و سەوزە بەشێوەیەكی رێكوپێك و بەردەوام هۆكارێكن بۆ جوان راگرتنی سیمای ئافرەت بە جوانی.
Top