كرۆ حەزی لە ناوبانگ نییە

كرۆ حەزی لە ناوبانگ نییە
راسل كرۆ یەكێكە لە ئەكتەرە ناودارەكانی هۆڵیۆد و تا ئێستا رۆڵی پاڵەوانی بینیوە لە چەندین فیلمی گەورەدا و ناوبانگێكی زۆریشی پەیدا كردووە، بەڵام سەرەڕای ئەو ناوبانگە زۆرەی كەچی بەپێچەوانەی زۆربەی ئەكتەرەكان زۆر حەز لە ناوبانگ و دەركەوتن ناكات و دەڵێ: زۆر جار هەست دەكەم ژیانی ناوداران هەندێك شتی شاراوەی تێدایە، بۆیە زۆرجار لەسەر لاپەڕەی گۆڤار و رۆژنامەكاندا هەواڵ و وێنەیەكی گەورەی ئەم ئەكتەرانە دەبینین و هەندێك جاریش هەواڵەكان نادروستن، بۆیە زۆر حەز ناكەم دەركەوم.
Top