بەشی حەوتەمی “هاری پۆتەر” ژمارەی پێوانەیی ئەمساڵی شكاند
دەرهێنەری فیلمەكە “دێڤد یاتس” دەڵێ: لەم بەشەی فیلمەكە كە بەناوی “پیرۆزییەكانی مردم”ـە چەندین خەیاڵی تێكهەڵكێشكراوی تێدایە و بەگشتی دیمەنەكانی ترس سامێكی زۆری لەخۆ گرتووە، ساحیرە بەناوبانگەكەی فیلمەكە “هاری” لەم بەشەدا دوژمنە دێرینەكەی خۆی و خێزانەكەی “فۆڵدمۆرت” بۆ یەكەمجار دەبینێ، بۆیە لەگەڵ هاوڕێكانی لە قوتابخانە سیحرەكەیان دەردەچن بەرەو دەریا تاوەكو بگەنە جیهانە تاریكستانەكەی “فۆڵدمۆرت” تاوەكو لەوێ بەرەنگاری ببنەوە و پلانەكانی هەڵبووەشێننەوە.
فۆڵدمۆرت خۆی پێشتر لە قوتابخانەی “هوگۆرتس” مامۆستا بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی سیحرەكانی بۆ كاری خراپ بەكاردەهێنا، لەوێ دەركرا. هەر بۆیە چەندین ساڵە پلان دادەڕێژێت بۆ تێكدانی قوتابخانەكە و تەواوی وەزارەتی سیحر.
جێگەی باسە پاڵەوانە سەرەكییەكانی ئەم فیلمە، هەمان گرووپی بەشەكانی تری فیلمەكەن.