مه‌به‌ست عه‌بدوڵلاَ سوپرایز ده‌كا
له لێدوانێكی تایبه‌تدا مه‌به‌ست عه‌بدوڵلاَ گوتى"دواى ماندووبوونێكى زۆر كۆتاییم هێنا به كاره‌كانى گۆرانییه‌كى دوێت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند گۆران ساڵح، كه ئه‌م گۆرانییه به شێوازێكى زۆر پرۆفیشناڵ و ئه‌كادیمیانه له ستۆدیۆی سینیۆ له شارى هه‌ولێر تۆماركراوه و به به‌شدارى ستافێكى پرۆفیشناڵ كلیپی گۆرانیه‌كه‌مان ته‌واو كردووه، كه كاوه موحسین كارى وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانى بۆ كردووه‌و له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا بلاَو ده‌بێته‌وه‌و یه‌كه‌م كارى دوێتیشمه كه به شێوه‌یه‌كى زۆر جیاواز كارى بۆ كراوه.
مه‌به‌ست گوتیشی ئه‌م گۆرانییه له تێكستى شاعیری ناسراو "رێدار سابیر"ه‌وه ئاوازى سه‌نگه‌ر سه‌ربه‌ست رواندزیه‌و "رێناس كورداخ" كارى دابه‌شكردنى میوزیكى به‌رهه‌مه‌كه‌ى كردووه".
له به‌شێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا مه‌به‌ست عه‌بدوڵلاَ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه له ئێستادا سه‌رقاڵی كاركردنه له ئه‌لبوومێكى گۆرانى، كه سه‌رجه‌مى ئه‌لبوومه‌كه به شێوه‌یه‌كى زۆر پرۆفیشنالاَنه كارى بۆ كراوه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ پرِه له موفاجه‌ئات، هه‌روه‌ك ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌م ئه‌لبوومه له‌لایه‌ن گروپی سینیۆوه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت".
شایانى باسه مه‌به‌ست عه‌بدوڵلاَ وه‌ك گۆرانیبێژ و میوزیكژه‌نێك له چه‌ندین كۆنسێرت و ئاهه‌نگى گرنگدا به‌شدارى كردووه.