شه‌ل و كوێر نمایش ده‌كرێت
له‌م شانۆگه‌رییه‌دا كه هونه‌رمه‌ندان "گۆڤار ئه‌نوه‌ر، سه‌نگه‌ر حوسێن" رۆڵی سه‌ره‌كى ده‌بینن و شانۆگه‌رییه‌كه به شێوازێكى كۆمیدی ئامێز باس له چه‌ندین كێشه‌ى ئه‌مرِۆی كۆمه‌ڵگاى كوردی ده‌كا.
له لێدوانێكیدا گۆڤار ئه‌نوه‌رى هونه‌رمه‌ند وتى"له‌م شانۆگه‌رییه‌دا هه‌وڵمانداوه به شێوازێكى زۆر باش و جدی ئیش له‌سه‌ر كێشه‌كان بكه‌ین و به‌شێوازه په‌یامداره‌كه‌ى كۆمیدیا بیخه‌ینه‌رِوو".
گۆڤار وتیشی"ئه‌م شانۆگه‌رییه ماوه‌ى 3 رۆژ نمایش ده‌كرێ و به‌هیواین بینه‌ران بێن بۆ بینینى ئه‌و كاره كۆمیدییه".
شایانى باسه ئه‌م شانۆگه‌رییه له كاتژمێر 4ى ئێواره‌ى رۆژانى سێشه‌ممه 14و15و16/12/2010 له هۆڵی گه‌لى شارى هه‌ولێر نمایش ده‌كرێ.