سەلما بەتەنیا پێویستی بە جوانی نییە

سەلما بەتەنیا پێویستی بە جوانی نییە
سەلما حایكی ئەستێرەی بەناوبانگی هۆڵیۆد دانی بەوە نا كە ئێستا دڵنیایە لەوەی بەشێوەیەكی ئاشكرا جگە لە جوانی پێویستی بە چەندین تایبەتمەندی دیكە هەیە بۆ ئەوەی سەركەوتوو بێت و بتوانێت رۆڵەكانی بە باشترین شێوە، ببینێت ئەمەش راستییەكە بە ئازارە، بەڵام ئەمە راستییە و كەس ناتوانێت خۆی لێ بدزێتەوە.
سەلما وتی: ئەم راستیەم بۆ روون بۆوە لە كاتی بەشداریكردنم لە فیلمی(گرۆن ئەپس) چونكە بۆی دەركەوت ئەوانەی بەشدار بوون تێیدا چەندین بەهرەیان هەبوو و زۆر بە سەركەوتوویی كارەكانیان ئەنجامدەدا ئەمەش وایكرد كە دیمەنەكان جیاوازیان پێوە دیار بێت، ئەمانە هەموویان پێویستن بێ ئەوەی تەنیا پشت بە جوانی خۆیان ببەستن.
Top