محه‌مه‌د كازم وازده‌هێنێ
![محه‌مه‌د كازم وازده‌هێنێ](https://www.gulanmedia.com/public/old_images/topics/mhemmed-kazim-123q1111.jpg )
له لێدوانێكى تایبه‌تدا محه‌مه‌د كازم رایگه‌یاند"وه‌ك نوێترین به‌رهه‌مى خۆم له ئێستادا كۆتاییم هێناوه به كاره‌كانى تۆماركردنى گۆرانى وازبێنه كه تێكستى سامى سه‌باح و ئاوازى هه‌رێم محه‌مه‌ده، كارى ده‌نگى له ستۆدیۆی ئۆكتاف له لایه‌ن محه‌مه‌د ئاكره‌یی كراوه‌و ئاماده‌كردن و دابه‌شكردنى میوزیكهكهشی سه‌رهه‌نگ ئیلهام ئه‌نجامى داوه".
محه‌مه‌د كازم وتیشی" ئه‌م به‌رهه‌مه پێنجه‌م گۆرانیمهو ئومێدمه بتوانم به كاره‌كانم خزمه‌تى هه‌وادارانم و هونه‌رى كوردی بكه‌م".
شایانى باسه محه‌مه‌د كازم خاوه‌نى 4 گۆرانى دیكه‌ى كلیپ كراوه‌و یه‌كه‌م گۆرانى به‌ناوى هێنده مه‌ستم بلاَوكردۆتهوه.