ریبیكا : هەموو ئەكتەرێك خەون بەوەوە دەبینێت لەگەڵ تۆم كرۆز كار بكات .

ریبیكا : هەموو ئەكتەرێك خەون بەوەوە دەبینێت لەگەڵ تۆم كرۆز كار بكات .
یەكێك لەو فیلمانەی ساڵی رابردوو كە سەركەوتنێكی زۆری بە دەستهێنا لە رووی جەماوەری و داراییەوە فیلمی (Mission Impossible: Rogue Nation) كە دوایین بەشی ئەم زنجیرە فیلمانەیە و تۆم كرۆز رۆڵی پاڵەوانی تێدا دەبینێت، لەم بەشە نوێیەدا خانمە ئەكتەری سویدی ریبیكا فێرگسۆن رۆڵی پاڵەوانی تێدا دەبینێت شان بە شانی كرۆز.
دوای ئەو سەركەوتنەی فیلمەكە بە دەستیهێنا ریبیكا فێرگسۆن كە بۆ یەكەمجارە رۆڵی ئەكشن دەبینێت ستایشی تیمی فیلمەكە بە گشتی و تۆم كرۆز بەتایبەتی كرد و وتی: هەر ئەكتەرێك خەون بەوەوە دەبینێت شان بە شانی كرۆز بەشداری بكات بۆ منیش مایەی شانازییە بەتایبەتی دوای ئەو سەركەوتنەی فیلمەكە بەدەستی هێنا، هەرچەندە من زوو دڵنیا بووم لە سەركەوتنی فیلمەكە، چونكە بەشەكانی دیكەی فیلمەكەش بە هەمان شێوە سەركەوتوو بوون.
هەر سەبارەت بە فیلمەكە ریبیكا كە پاڵێوراوە بۆ بە دەستهێنانی خەڵاتی گۆڵدن كلۆب دەڵێ: ئەم فیلمە و هاندانی توم كرۆز دەرگای زۆری بۆ كردمەوە بۆ ئەوەی بیر لە فیلمی دیكەی ئەكشن بكەمەوە، چونكە چەندین فیلمی دیكەم پێشكەش كراوە لەوانەش (The Girl on the Train) و گفتوگۆكانمان هەنگاوی زۆری بڕیوە لەگەڵ تاتی تایلۆری دەرهێنەری فیلمەكە.
شایەنی باسە دوایین فیلمی توم كرۆز سەركەوتنێكی بەرچاوی بەدەستهێناوە و توانیویەتی تا ئێستا زیاتر لە نیو ملیار دۆلار كۆ بكاتەوە و بینەر و رەخنەگران پێشوازییەكی گەرم و بێ وێنەیان لە فیلمەكە كرد.
Top