رانی: زۆر گرنگە سەیری تەلەفزیۆن بكەین

رانی: زۆر گرنگە سەیری تەلەفزیۆن بكەین
ئەستێرەی سینەمایی هیندی (رانی مۆخرجی) دوپاتی كردەوە كە ئەو بیر لەوە دەكاتەوە كە بەشداری لە كارێكی تەلەفزیۆنیدا بكات، پڕ بە دڵیش حەز دەكات بەرنامەیەكی كۆمەڵایەتیی گشتی هاوشێوەی بەرنامەی میدیاكاری ناوداری جیهانی ئۆپیرا وینڤری هەبێت، كە بە یەكێك لە پڕ بینەرترین بەرنامە تەلەفزیۆنییەكان دادەنرێت و خاوەنی زۆرترین بینەرە.
رانی لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی firstpost كە بە یەكێك لە ماڵپەڕە جیهانییە ناداودارەكان دادەنرێت، گوتی: «من خۆم بە كەسێكی زۆر كراوە دەبینم بەرامبەر بە تەلەفزیۆن و حەز دەكەم بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی پێشكەش بكەم، كە لە شێوەی بەرنامەی ئۆپیرا وینڤری بێت كە باس لە هەموو شتێك دەكات، خەڵك كۆ دەكاتەوە لە بوارە جیاجیاكاندا گفتوگۆ دەربارەی كێشە و گرفتە جۆراوجۆرەكان لەسەر ئاستی جیهان دەكەن، من پێموایە ئەگەر بەرنامەیەكی لەو شێوەیە پێشكەش بكەم، بۆ من زۆر باش دەبێت».
رانی مۆخرجیی تەمەن 40 ساڵ زیاتر گوتیشی: «بەرنامەیەكی لەو جۆرە كاریگەریی زۆری دەبێت، بەتایبەتی لە نێو ئافرەتاندا، چونكە ئاراستەی ئاستی خەڵك دەكرێت بۆ زانینی ئاستی هۆشیاریی رۆشنبیریی خەڵك، هەرچەندە من بەداخەوەم كە لە كاتی پشوو، یان ئەگەر لە دەرەوە بم سەیری تەلەفزیۆن ناكەم، بەڵام پێموایە زۆر گرنگە سەیری تەلەفزیۆن بكەین،بۆ ئەوەی بزانین لە دەوروبەرماندا چی روو دەدات.
سەرچاوە: البوابە
Top