گروپێكی كچانی كۆریا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار دەكەن

گروپێكی كچانی كۆریا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار دەكەن
گروپی كچانی كۆریا(aespa), توانیان بە بەرهەمێكی گۆرانی سەركەوتنێك تۆمار بكەن .

گۆرانی (بلاك مامبا) كە لە 17ی نۆڤەمبەر ی ساڵی ڕابردوو بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوبۆوە, لە ئێستادا ئەم گۆرانییە تەنها لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب زیاد لە 104 ملیۆن بینەری هەیە .

گروپی كچانی كۆریای باشوور(aespa) كە پێكهاتوون لە چوار كچ بە ناوەكانی (كارینا, جیزێل, وینتەر, نینجنینگ), ئەوەی كە زۆر لە میدیاو ڕۆژنامە جیهانییەكانەوە باسی لێوە دەكرێت ئەوەیە كە ئەم گروپە میوزیكییە زۆر بەخێرا دەركەوتن و بەرهەمەكەیان بینەری زۆری بۆ لای خۆی ڕاكێشا, كە بەمەش توانیان بە بڵاوكردنەوەی گۆرانی بلاك مامبا تەنها لە ڕۆژی یەكەمدا لە تۆڕی یوتیوب زیاد لە 21 ملیۆن بینەری هەبێت .

ئەگەر چی لە ڕابردوودا ئەم گروپە میوزیكییە بەشێوەی سینگڵ لەبواری گۆرانی و میوزیكدا كاریان دەركرد, بەڵام لە ساتەوەختێكی زوودا دامەزراو گۆرانی(black mamba) ئەوانی لە پێش یەك مایك كۆكردەوە .
Top