پەرواز حوسێن دیاری یوتیوبی پێگەیشت

پەرواز حوسێن دیاری یوتیوبی پێگەیشت
خانمە گۆرانیبێژی كورد (پەرواز حوسێن), لەلایەن تۆڕی یوتیوبەوە خەڵات دەكرێت .

دوای ئەوەی چانێڵی تایبەتی یوتیوبی خانمە گۆرانیبێژ (پەرواز حوسێن) گەیشتە 100 هەزار سەبسكرایب, كۆمپانیای یوتیوب خەڵاتەكەی بە پەرواز بەخشی .

پەرواز حوسێن كە دەكاتە هاوژینی هونەرمەند (گۆران ساڵح), دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە, سەرەتای دەركەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداری كردنی لە پرۆگرامی (ئەرەب ئایدل), هەروەها لە دواییدا توانی لە كاری هونەری بەردەوامبێت و ژمارەیەك گۆرانی بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوبكاتەوە .
Top