شاناز زاهیر گۆرانییەكی نوێ بڵاو دەكاتەوە

شاناز زاهیر گۆرانییەكی نوێ بڵاو دەكاتەوە
خانمە گۆرانیبێژی كورد )شاناز زاهیر( سوپرایزێكی بۆ هەوادارانی هەیە .

خانمە گۆرانیبێژی كورد شاناز زاهیر, وێنەیەكی نوێی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی ئەنستگرام بڵاوكردەوە, هەروەها لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەكە ڕایگەیاند كە گۆرانییەكی نوێ بەناوی (شەرەف) لە 8ی مارس بڵاو دەكاتەوە, تێكستی ئەم گۆرانییە لەلایەن (ڕەنج سەنگاوی)یەوە نووسراوە و گۆرانیبێژ نەوید زەردی ئاوازەكەی داناوە, كە ئەم بەرهەمەش تراكێكە لە ئەلبۆمە گۆرانییەكەی كە تاوەكو ئێستا تەنها دوو گۆرانیی بەناوەكانی(دەرفەت - فڕین)ی كردووە بە كلیپ .
Top