شنیار نەجیب و عیماد سوڵتانی گۆرانییەكیان بەشێوەی دوێت بڵاوكردەوە
گۆرانییەكە بە ناوی (جوانێ جوانێ) بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكرایەوە, كە بەمەش دەكاتە یەكەم دوێتی ئەم دوو گۆرانیبێژە .
شنیار نەجیب كە ماوەیەكە لە بواری گۆرانیدا دەركەوتووە لە دایكبووی ساڵی 1997ی شاری سلمانییە, دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە لە بەشی میوزیك, یەكێك بوو لە بەژداربوانی بەرنامەی پێشبڕكێی(خۆشترین دەنگ) كە ئەوكات تەمەنی 14 ساڵ بوو وتەنها دوو قۆناغی بڕی, دوایین بەرهەمی شنیار بریتی بوو لە گۆرانی (لۆمە) كە لە تەمووزی ساڵی پار بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی كردەوە .