بەخشینی دیاری ڕێزلێنان بە كچە شێوەكارێك

بەخشینی دیاری ڕێزلێنان بە كچە شێوەكارێك
ئەمڕۆ یەكشەممە 17/1/2021 لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر بەڕێز (فەرهەنگ غەفوور) پێشوازی كرد لە كچە هونەرمەندی شێوەكار(زەینەب ئیدریس), هەروەها بە ئامادەبوونی هونەرمەندو شانۆكار (ئەرسەلان دەروێش) و چەند كەسایەتییەك, وەكو پاڵپشتی ڕێزلێنانێك لە پای ئەو خزمەتە خۆبەخشانەیەی پێ بەخشرا .

زەینەب ئیدریس وەكو كچە شێوەكارێك بەشداری لە چەند پێشەنگایەكی شێوەكاریی هاوبەش كردووە, هەروەها توانی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا كار لەگەڵ منداڵانی بێ سەرپەرشت بكات و لە نزیكە هەوڵی ئەوەی داوە كە خەندە و هیوایەك بە منداڵان ببەخشێت .
Top