شیشار ئەسوەد یەكەم ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوكردەوە

شیشار ئەسوەد یەكەم ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوكردەوە
گۆرانیبێژی لاوی كورد شیشار ئەسوەد, یەكەم بەرهەمی تایبەت بە خۆی بڵاوكردەوە .

ئەگەر چی بەهۆی مەترسی لە بڵاونەبوونەوەی پەتای كۆرۆنا چەند جارێك بەرهەمەكەی دوا خست, بەڵام ئەمڕۆ دوو شەممە 18/1/2021 شیشار ئەسوەد گۆرانی(ترپەی دڵ)ی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە كە هونەرمەند (عەتا ئەحمەد) تێكستی ئەم بەرهەمەی نووسیوەتەوە .

شیشار ئەسوەد كە خەڵكی شاری هەولێرە..یەكێكە لە بەشداربووانی پرۆگرامی پێشبڕكێی دەنگی(كوردستان ستار), لە سەرەتای بەشداری كردنی لەو پڕۆگرامە بە گۆرانی (چەند جارم ووت)ی هونەرمەندی گەورەی كورد عەلی مەردان لە پێش ئەندامانی لێژنە ئامادە بوو, شیشار لە تەمەنێكی بچووكدا بە ئامێری ساز دەست دەكات بە ژەنینی میوزیك و دێتە نێو بواری هونەرەوە, لە ئێستادا ژەنیاری ئامێری عودەو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەوادارێكی زۆری هەیە .
Top