بۆ یەكەمجار لە مێژوودا ژیاننامەی هتلەر بە زمانی پۆڵەندی لە چاپ دەدرێت

بۆ یەكەمجار لە مێژوودا ژیاننامەی هتلەر بە زمانی پۆڵەندی لە چاپ دەدرێت
بۆ یەكەمجار لە مێژوودا كتێبی(mein kampf) بە زمانی پۆڵەندی چاپ دەكرێت .

بۆ یەكەمجار لە مێژووی وڵاتی پۆڵەندا كار دەكرێت بۆ وەرگێڕان و چاپكردنی كتێبی(mein kampf) بە زمانی پۆڵەندی .

نووسەرو مێژوونوس (ئوگینیۆش كرۆل) ئاماژەی بەوەدا كە وەرگێڕانی ئەم كتێبە تایبەتمەندییەك نیشان دەدات بەبەراورد بەئەو كتێبە نایاساییەی كە پێشتر بڵاوكرایەوە, هەروەها گوتی: كتێبەكە وەكو سەرچاوەیەكی مێژوویی دەبێت لە سنوورێكی فراوانتر لە خوێندنەوەو تێگەیشتن لە ڕووداوەكان .

هەروەها چاپخانەی (بیلۆنا) بۆ دابەشكردن و بڵاوكردنەوە ئاماژەی بەوەدا كە كتێبەكە وەكو ئاگاداركردنەوەیەكەو پێمان دەلێت كە ئەوەی لە وڵاتی ئەڵمانیا ساڵی 1933 ڕوویدا ڕەنگە لە هەر شوێنێكدا هەمان شت ڕووبداتەوە .

دەربارەی وەرگێڕانی كتێبی(mein kampf)ی تایبەت بە ژیانی هتلەر, حاخامی گەورەی وڵاتی پۆڵەندا(مایكڵ شودریش) ئاماژەی بەوەدا بڕیاربوو بیست ساڵ لەمەو پێش ئەم پڕۆژەیە بكرایە بەڵام دواخرا, هەروەها گوتی: گرنگە كەسانی ئەكادیمی كتێبی(mein kampf)بخوێننەوە چونكە ووشەكانی گرنگە وە ئەوەی كە هتلەر دەیگوت پێشی گەیشتنی بە دەسەڵات هەر ئەوەبوو كە دوایی ئەنجامیدا .

لەلایەكی تریشەوە مۆزەخانەی (ئەوشویتز بیركیناو)ڕایگەیاند: ئەگەر هەیە نرخی ئەم كتێبە بەرز بكرێتەوە, كە دەگاتە نزیك 40 دۆلار, مەبەست لەم كارەش ئەوەیە كە كتێبەكە دوور بخرێتەوە لە دەستی نازییە تازە پێگەیشتووەكان .

كتێبەكە تایبەتە بە ژیانی هتلەرو هەنگاو و بیركردنەوەی نازیەت, هەروەها ئەم كتێبە دەبێتە كورتكراوەیەك لە خوێندنەوەی پلانەكانی هتلەرو پەرەسەندنی نازییەت لە تاوانە بە كۆمەڵەكانی هۆڵۆكۆست لە ماوەی چەند ساڵێكدا .

چاپكردنەوەی ئەم كتێبە شتێكی ئاسان نییەو بە دەگمەن بڵاودەكرێتەوە, چونكە مافی چاپكردن و بڵاوكردنەوەی بەدەستی حكومەتی ویلایەتی بافاریای سەربەخۆیە لە ئەڵمانیا, ساڵی 2005 حكومەتی بافاریا بڕیاریدا دەست بەسەر بڕێك لەم كتێبە بگرێت كە چاپكرابوون لە وڵاتی ئەڵمانیا, كە ئەوكات هێشتا ئەو دەسەڵات و مافەی بە دەستەوە مابوو .

كتێبی(mein kampf) لە ساڵی 1925 نووسراوەتەوەو تایبەتە بە ژیانی ئەدۆلف هتلەر,هەروەها ئەم كتێبە كۆكراوەی ژیانی هتلەرو بیركردنەوەی نازییەت نیشان دەدات, لە ساڵی 1926 دووەم بەرگی لە چاپ درایەوە, لە نێوان ساڵانی 1925 و 1934 نزیكەی 240هەزار كۆپی لەم كتێبە فرۆشرا, هەروەها دوای جەنگی جیهانی دووەم نزیكەی 10ملیۆن كۆپی لێ فرۆشراو بەخشرا و ئەوانەی كە تازە ژیانی هاوسەرگیریان پێكدەهێنا یاخود ئەوانەی كە سەرباز بوون بێ بەرامبەر كۆپییەكان وەردەگرت .
Top