خانمە گۆرانیبێژی لوڕستان "پەروین عەلی پور"کۆچی دوایی کرد

خانمە گۆرانیبێژی لوڕستان
ئەمڕۆ هەینی 23/1/2021 خانمەگۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی كوردستان(پەروین عەلی پوور) لەتەمەنی 72 ساڵیدا لە وڵاتی بەریتانیا كۆچی دواییكرد .

پەروین عەلی پوور كە هونەرمەندێكی كوردی لۆڕستانە خاوەنی چەندین گۆرانییە, ئەم خانمە لە تەمەنی 13 ساڵییەوە دەسای بەكاری گۆرانی ووتن كردووە لە ڕادیۆی ئەهواز كە ئەوەش بووە دەستپێكی لە كاری هونەری و توانی بەردەوام بێت لەم ڕێچكەیەی تا ساڵی 1979 كە ئەوكات گۆڕانكارییە ناوخۆییەكەی ئێران گەیشتە ئەوەی خانمان لە گۆرانی دوور بخرێنەوە, هەر لەگەڵ سەرەتای ئەو بارودۆخە (پەروین عەلی پوور) ناچار دەبێت ئێران بەجێبهێڵێت و ڕووبكاتە وڵاتی بەریتانیا . بەڵام ئەم هونەرمەندە بەوەش هەر نەوەستاو لە دەرەوەی ئێران بەردەوام بوو لە گۆرانی چڕین و لەپاڵ ئاهەنگ و كۆنسێرتەكان لە شوێنە جیاجیاكانی وڵاتانی ئۆروپا توانی چەندین بەرهەم بڵاوبكاتەوە, لە دواییدا توانی بواری فیلم و سینەما تاقیبكاتەوەو گۆرانی بۆ چەندین فیلم ئامادە بكات .
Top