فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی (شكێنه‌ری ئه‌فسانه) به‌رهه‌م ده‌هێنرێ
پشتیوان عه‌بدوڵا، سیناریۆی فیلمه‌كه‌ی نووسیوه، له‌باره‌ی كاره‌كانی فیلمه‌كه ڕايگه‌یاند: "فیلمه‌كه به وردی باسی ڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ری دژی ڕێكخراوی تیرۆرستیی داعش ده‌كات، هه‌روه‌ها باسی هه‌موو ڕووداوه‌كان ده‌كات، نزیكه‌ی دوو ساڵه له قۆناغی به‌رهه‌مهێناندایه، به كوالێتییه‌كی به‌رزی هونه‌ری كاری له‌سه‌ر كراوه".
گوتیشی: "ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی داوای كرد كاری له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ئێمه ڕه‌تمان كرده‌وه، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌ستكاری سیناریۆی فیلمه‌كه بكه‌ن، بۆیه ده‌مانه‌وێت خۆمان كاری له‌سه‌ر بكه‌ین".
بڕیاره دوای ته‌وابوونی فیلمه‌كه، له سینه‌ماكانی جیهاندا نمایش بكرێت، موهه‌نه‌د كاتب كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه و هێمن جه‌بار كاری به‌رهه‌مهێنانی بۆ كردووه.
basnews