جاستن بەیبەر وێنەی كاتی دەستگیركردنی بڵاوكردەوە

جاستن بەیبەر وێنەی كاتی دەستگیركردنی بڵاوكردەوە
گۆرانیبێژو ئەستێرەی پۆپی كەنەدی(جاستن بەیبەر) وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە كە تێیدا دەردەكەوێت هێزەكانی پۆلیس دەستگیری دەكەن .

جاستن بەیبەر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردەوە كاتێك كە هێزەكانی پۆلیس دەستگیری دەكەن, ئەم وێنەیەكی بۆ حەوت ساڵ لەمەو پێش دەگەڕێتەوە كاتێك جاستن بەیبەر كەوتبووە ژێر كاریگەری مادە كحولییەكان و ئۆتۆمبیلی بەكار هێنابوو .
هەروەها لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەكە جاستن بەیبەر ڕایگەیاند 7 ساڵ لەمەوپێش دەستگیر كرام, ئەم بارودۆخە شتێك نییە لە ژیانمدا تا شانازی پێوە بكەم, بۆیە خۆشترین كاتی ژیانم نەبووە بەڵكو كاتێكی سەخت بووە بە شێوەیەك كە لەو كاتەدا هەستم بە تووڕەیی و ئازارو دڵتەنگی دەكرد, بۆیە هەڵە لەم ساتەوەختە تێگەیشتم.....هەروەها لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا كە لەوكاتەوە تاوەكو ئێستا تێگەیشتم لەوەی كە نابێ ڕۆژە ناخۆشەكان ببێتە هۆكاری تێكدانی ڕۆژە تایبەتەكان بەڵكو ئەبێ گەشتر لە ژیان و داهاتوو بڕوانین .
Top