لە بۆڵیۆد گەورە و بچووك نەماوە

لە بۆڵیۆد گەورە و بچووك نەماوە
ئێستا جیاوازیی تەمەنی نێوان ئەكتەرە هاوسەرەكانی بۆڵیۆد خەریكە دەبێتە دیاردەیەك و زۆر باسی لێوە دەكرێت، نەك تەنیا ئەو پیاوانەی كە تەمەنی هاوسەرەكانیان بچووكە، بەڵكو خەریكە پێچەوانە دەبێتەوە و زۆر لە ئافرەتەكانیان تەمەنیان لە هاوسەرەكانیان گەورەترە.
لەم رووەوە زۆر نموونەی بەرچاو هەیە وەك ئەرجۆن كاپور و مالایكا ئۆرۆرا و هارشفران و كیم شارما، هەر یەك لەو هاوسەرانە جیاوازیی تەمەنیان نزیكەی 10 ساڵ دەبێت، هەروەها بە نیازن و پلانیشیان داناوە كە بەردەوام بن لە ژیانی هاوسەرییان و پێناچی جیا ببنەوە، بەڵام پێویستیان بە كاتە بۆ ئەوەی لە كاردانەوەی پەیوەندییەكانی پێشوویان رزگاریان ببێت، هەرچەندە هیچ شتێكیان رانەگەیاندووە دەربارەی پەیوەندییەكانی پێشوویان و چۆنێتی رزگاربوون لە كاردانەوەی ئەم پەیوەندییانە.
بۆڵیۆد مێژوویەكی دوور ودرێژی لە پەیوەندی هاوسەری بچووك و گەورەی نێوان ئەكتەرانیدا هەیە، بۆ نموونە سەیف عەلی خان و ئەمریتا سینگ كە جیاوازیی تەمەنیان 12 ساڵ بوو دوای چەند ساڵێك جیابوونەوە، هەروەها ئەرجۆن رامبال و فەرحان هاوسەرەكانیان چەند ساڵێك لەوانیش گەورەتر بوون.
یەكێكی دیكە لە ناودارانی بۆڵیۆد كە تەمەنی لە هاوسەرەكەی گەورەترە شاجوانی پێشووی هیندستان و ئەكتەری ناسراو (ئیشواریا رای)ـە كە ژیانی هاوسەریی لەگەڵ ئەیهیشیك باتشان پێكهێناوە و جیاوازیی تەمەنیان چەند ساڵێك دەبێت، بەڵام لە كاتی رووبەڕووبوونەوەی ئەو پرسیارە، هەمیش دەڵێن كە تەمەن هۆكارێكی سەرەكیی نییە بۆ پێكهێنانی ژیانی هاوسەری، بەڵكو گرنگ ئەوەیە خۆشەویستی لە نێوانیاندا هەبێت.
سەرچاوە: البوابة
Top