ئەستێرەیەكی دیاری هۆڵیوود كۆچی دوایی كرد

ئەستێرەیەكی دیاری هۆڵیوود كۆچی دوایی كرد
خانمە ئەستێرەی هۆڵیوود (سیسڵی تایسۆن) لە تەمەنی 96 ساڵیدا كۆچی دواییكرد .

لاری تۆمسن بەڕێوەبەری كارەكانی سیسڵی تاسۆن هەواڵی كۆچی دوایی ڕایگەیاند, سیڵی تایسۆن ناسراو بە (ژنە ڕەشە بەهێزەكە) یەكێك بوو لەو ئەكتەرانەی كە لەسەردەمێكی زوودا هاتە نێو بواری فیلم و سینەماوە توانی ساڵی 1974 بە فیلمی(the autobiography of miss jane pittman) ناوبانگ دەربكات .

سیسڵی تایسۆن ماوەیەكی كەم لە بواری مۆدێل كاری كرد بەڵام لە سەرەتای ساڵەكانی حەفتا دێتە نێو بواری فیلم و سینەماو زیاتر سەرنج دەخاتە سەر كاری سینەمایی, ئەگەر چی لەسەرەتادا ڕۆڵی بچووكی دەگێڕاو بەڵام لە دواییدا ئەم هەنگاوەی بووە ڕێ خۆشكەر بۆ خانمانی دیكەی ڕەش پێستەكان تا ڕۆڵی سەرەكی لە فیلمدا بگێڕن .

دیارترین فیلمەكانی بریتییە لە فیلمی(Sounder) كە ساڵی 1972 بەرهەمهات و تێیدا ڕۆڵی هاوژینی جوتیارێكی دەبینی لە یەكێك لە كێڵگەكانی لویزیانا, هەروەها لە فیلمێكی تایبەت بە ژیانی خاتوو (جین بیتمان) سیسڵی تاسیۆن بووە پاڵەوانی فیلمەكەو ڕۆڵی سەرەكی پێبەخشرا كە بە هۆیەوە توانی دوو خەڵاتی "ئیمی" بەدەست بهێنێت ساڵی 1974, هەروەها فیلمی(a woman called moses) ساڵی 1978 .
سیسڵی تایسۆن كە براوەی چەندین خەڵاتی سینەماییە ساڵی 2018 خەڵاتی ئۆسكاری فەخری پێ بەخشرا, یەكێك بووە لەو ئەكتەرانەی كە زۆر ڕۆڵی سینەمایی ڕەت كردووەتەوە, هەروەكو لە دیمانەیەكیدا خۆی ئاماژەی پێكرد, هەمیشە ئەو ڕۆڵانەی لەلا گرنگ بووە كە مایەی هێزو شانازی و سەربەرزی بێت بۆ ئەوەی مافی ئەو ئەمریكییانە پارێزراو بێت كە بە ڕەچەڵەك ئەفریقین .
Top